وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، "بڕيارى پۆلێنكردنى سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستيى چووه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٥ی نیسانی ٢٠١٩، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "پۆلێنكردنى سوپاى پاسدارانى ئێران وه‌ك رێكخراوێكى تيرۆريستيى، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌فه‌رمى ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
رۆژى ٨ى نيسان، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا سوپاى پاسدارانى ئێرانى خسته نێو ليستى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان و دۆناڵد ترامپى سه‌رۆكى ئه‌مريكاشرایگەیاند، "واشنتن گوشاره نێوده‌وڵه‌تى و دارايى و ئابوورييه‌كانى بۆ سه‌ر ئێران زياتر ده‌كات و بارى ئێران قورس‌تر ده‌كات له پاڵپشتيكردنى له گرووپه تيرۆريستييه‌كان".