ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩، ئاگر لە کەنیسەی نۆتردام لەناوەڕاستی پاریس کەوتەوەو بەهۆیەوە بورجی کەنیسەکە و نهۆمەکانی سەرەوەی داڕمان.
وته‌بێژى بهڕێوهرهرايهتى ئاگركوژاندنه‌وه له‌پاريس رايگه‌ياند، پاش نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاگرێكى گه‌وره له كاتادرياى نۆتردام له‌نێوه‌ڕاستى پاريسى پايته‌ختى فه‌ڕه‌نسا كه‌وته‌وه.
بهڕێوهرهرايهتى ئاگركوژاندنه‌وه ئاماژه‌ی بەوەشکردووە، كه پرۆسه‌يه‌كى گه‌ورە بۆ كوژاندنه‌وه‌ى ئه‌و ئاگره به‌ڕێوه‌ده‌چێ و ناوچه‌كه له دانيشتووان چۆڵكراوه، به‌ڵام هێشتا هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئاشكرا نەکراوە.
کەنیسەی نۆتردام لەسەدەی 13 دروستکراوە و جگەلەوەی نمونەیەکی پێشکەوتوی هونەری ئەندازیاری بوە، هاوکات سیمبولێکی گەورەی ئاینیش بوە لەفەرەنساو ئەوروپادا،یەکێک بوە لە بەناوبانگترین شوێنە سەرنجڕاکێشەکان بۆ گەشتیاران و ساڵانە 13 ملیۆن گەشتیار سەردانی کردوە.