فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی عیراق سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر هەریەک لە سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیری داد تۆماركرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیاس ساموك وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 15ی نیسان، دادگای باڵای فیدراڵی به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر مه‌دحه‌ت مه‌حمود و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی دادگاكه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له سكاڵای وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری داد كۆبووه‌وه.
وتیشی، "سكاڵاكار (فوئاد حسێن) جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ناده‌ستوورییبوونی بڕگه‌ی دووه‌م و پێنجه‌می ماده‌ی 50ی یاسای چاكسازی زیندانیان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لێكه‌وته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی، له‌وانه‌ش رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به به‌خشینی ده‌رماڵه له‌بری خۆراك به پاسه‌وانی چاكسازییه‌كان له فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی ژماره 2ی ساڵی 2018".
وته‌بێژی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق راشیگه‌یاند كه "به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییه‌كه دادگا بڕیاریدا سه‌رۆك وه‌زیران بێته نێو دۆسییه‌كه و بۆچوونی وه‌ربگیرێت بەوپێیەی ئه‌و یاسایه‌ی كه تانه‌ی لێدراوه لێكه‌وته‌ی دارایی هه‌یه، له‌و چوارچێوه‌یدا بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، دانیشتنه‌كه‌ی دادگا بۆ رۆژی 6ی مانگی داهاتوو دواخرا".