به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ى نیسانى 2019 بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى چه‌ند كۆلێژێكى زانكۆى سلێمانى بایکۆتی دەوامیان کرد.
بۆهۆی دواکەوتنی مووچەی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ چه‌ند رۆژێک له هەردوو كه‌مپى زانكۆى سلێمانى چەند کۆلێژێک مانگرتنیان راگەیاند.
لە کامپی نوێ موچەخۆرانی هەر یەک لە كۆلێژه‌كانى په‌رستارى و پزیشكی ددان و كۆلێژى په‌روه‌رده‌و زانسته ئیسلامییه‌كان چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كى ناو كه‌مپه‌كه مانگیان گرتووه، هاوكات له كه‌مپى نوێى زانكۆى سلێمانیش چه‌ند كۆلێژێك مانگرتنیان راگه‌یاندووه.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە دابەشکردنی موچە دەستی پێکردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پارە لە بانەکاندا سستی بە دابەشکدنەکەوە دەبینرێت و مووچه‌ى به‌شێك له وه‌زاره‌ته‌كان دواكهوتوە كهیەکێک لەو وەزارەتانەش خوێندنى باڵایە.