لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە گومانی خراپبوون ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر رۆنی خورمادا ده‌گرن و پاش پشكنینی كیمیایی دەردەکەوێت کە شیاوی خواردن نییه.
ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ له یه‌كێك له‌كۆگاكانی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه، گومانی خراپبوونی ده‌ست به‌سه‌رجۆره رۆنێكدا ده‌گرن له خورما دروست ده‌كرێت به‌ناوی (الممتاز)ه.
وتیشی؛ جارێك له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌و جارێكیش له‌سه‌رداوای خاوه‌نه‌كه‌ی نمونه‌ی رۆنه‌كه ره‌وانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه بۆ پشكنینی كیمیایی، ئه‌نجامی هه‌ردوو پشكنینه‌كه ده‌ریخستووه كه رۆنی خورمای (الممتاز) شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
راشیگه‌یاند؛ بڕی رۆنه ده‌ست به‌سه‌رداگیراوه‌كه زیاتر له (14) تۆنه كه بۆنی ناخۆش بووه زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌یه به‌كاری ده‌هێنن به‌تایبه‌ت نه‌خۆشییه درێژخایه‌ن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان.
ته‌واوی ئه‌وبڕه رۆنه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كان له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی كۆگاكان، یه‌كێكه له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌و شوێنانه ده‌كات كاڵاوشمه‌كی تێدا عه‌مبار ده‌كرێت، له هه‌بوونی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.