هۆكاری دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكرادەكرێت

ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ئەم مانگە بەراورد بە مانگی پێشوو دواكەوتووە و ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش زانیاری ئاشكرادەكات.

وشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "سەبارەت بەو پرسە پەیوەندیم بە وەزیری داراییەوە كردووە و پێیڕاگەیاندم دواكەوتنی ناردنی موچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی بە هەندێك كاری ڕۆتینیاتی وەزارەتەوە هەیە".

وتیشی "وەزیری دارایی دڵنیایی داوە كە دواكەوتنی موچە بە ئەنقەست و دروستكردنی كێشە نیە بۆ ئەو پرسە و لە بابەتی ڕۆتینی تێناپەڕێت و لە چەند ڕۆژی كەمی داهاتوودا دەنێردرێت".

سەبارەت بە ناردنی موچەی پێشمەرگەش وتی "ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگری عێراقەوە هەیە و بەدڵنیاییەوە دەبێت بنێردرێت، چونكە لە بودجەدا جێگیر كراوە".

ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەم مانگە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دواكەتووە و بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دواكەوتووە و ناڕەزایەتی لای فەرمانبەران دروستكردووە.



PM:01:59:16/04/2019