لە کاتێکدا یەک بەرمیل نەوتی برنت لە بازاڕە
جیهانییەکانی فرۆشتنی نەوت لە سەرو ٧٠ دۆلارەوەیە، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت
" لەهەر بەرمیلێک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان تەنها ٢٣ دۆلار دەدەن
بەوەزارەتی دارایی.
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە
پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک، کە
بەناونیشانی "رونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌باره‌ی دواکه‌وتنی موچه... له‌به‌رمیلێک نه‌وتی
فرۆشراو ته‌نیا ٢٣ دۆلار دراوه به وه‌زاره‌تی دارایی"ە، نووسیوویەتی "هه‌فته‌یه‌ک
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دواکه‌وتوه، دوای به‌دواداچونمان له به‌غداو هه‌رێم گه‌شتینه
ئه‌م ئه‌نجامانه:
- مانگی پێشوو ٧٢٤ ملیار دینار له به‌غداوه هاتووه، ئه‌م مانگه تا ئه‌م
ساته هیچ بڕێک نه‌هاتووه‌و بڕیاره ١٧ مانگ بنێردرێت، ئه‌مه‌ش پێویستی به واژوی
وه‌زیری داراییه‌و پێویسته له به‌غدا بێت، ئێستا له له‌ندنه، که‌واته: پرۆسه‌که
به‌رده‌وام ده‌بێت و
هیچ بڕیارێکی که‌مکردنه‌وه نیه له ئێستادا.
پرۆسه‌ی دابه‌شکردنی موچه به پشتبه‌ستن به پاره‌ی بغدا ده‌که‌وێته
هه‌فته‌ی ئاینده.
-بڕێکی زۆری پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نادیاره، ئێستا هه‌رێمی
کوردستان ڕۆژانه ٤٢٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت
که ده‌درێته موچه ٣٥٠ ملیار دیناره‌و به‌مه‌ش له هه‌ر به‌رمیلێک هه‌رێم ته‌نیا
٢٣ دۆلاری ده‌مێنێته‌وه له کاتێکدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت ٧٠ دۆلاره.
-حکومه‌تی عێراق نیه‌تی هه‌یه، له چه‌ند مانگی ئاینده‌وه‌له‌و پشکه‌ی
له بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ هه‌رێمی کوردستان دانراوه، به‌بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی
ڕۆژانه‌ی نرخی سۆمۆ له پشکی هه‌رێم ببڕدرێت ئه‌مه‌ش زیانه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
چونکه نرخی فرشتنی نه‌وتی هه‌رێم که‌متره له سۆمۆ.
پێشنیاز ده‌که‌ین...
- حکومه‌تی هه‌رێم و عێرق ڕێککه‌وتنێکی گشتگیر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت
بکه‌ن، ئیهمالکردن زیانی گه‌وره به هه‌رێم ده‌گه‌یندرێت."
ئەو لە کۆتایی پۆستەکەیدا نووسیویەتی "کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت
و تێچوی به‌رهه‌مهێنان و هه‌ر خه‌رجیه‌ک هه‌یه، بخرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مان و
دیوانی چاودێری دارایی."