خشتەی نوێی دابەشکردنی موچە راگەیەنرا
بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019 مووچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می چوار وه‌زاره‌ت و چه‌ند شوێنێكی تر دابه‌ش بكرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی سپی سبه‌ی پێنجشه‌ممه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (خوێندنی باڵا، ناوخۆ، سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌وقاف) موچه‌یان پێده‌درێت.
جگه له‌و وه‌زاره‌تانه، هه‌ریه‌ك له (ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم)یش موچه‌یان پێده‌درێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشتر کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سپی راگەیاندبوو" لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و شایستەی جوتیاران، درەنگانی شەوی رابردوو لەگەڵ بەڕێز (د.فوئاد حسێن) وەزیری دارایی عیراق قسەمانکرد و روونیکردەوە کە جگە لەوەی مووچەی تەواوی مانگەکانی (١، ٢، ٣) بۆ هەرێم نێردراوە، وتی ئیمزام لەسەر ناردنی مووجەی مانگی چواریش کردووە و سبەی (واتە ئەمڕۆ چوارشەممە) بۆ هەرێم دەنێردرێت.
PM:02:24:17/04/2019