ڤیدیۆ: تۆتنهام و لیڤەرپوڵ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

ئەمشەو ناسنامەی دوو یانەکەی تری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بە دیار کەوت و تێیدا یانەکانی تۆتنهام و لیڤەرپوڵ سەرکەوتنیان مسۆگەرکردو توانیان خۆیان بگەیەنن بە یانەکانی ئەجاکس و بەرشەلۆنە.
لە یەکەم یاریدا یانەی لیڤەرپوڵ توانی ٤-١ لە پۆرتۆی پرتوگالی بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت.
چوار گۆڵەکەش" مانی و سەڵاح و فێرمینۆ و ڤان دایک تۆماریان کرد.
لە قۆناغی پێش کۆتایی لیڤەرپووڵ رووبەڕووی بەرشەلۆنە دەبێتەوە.

لە دووەم یاریدا کە یاریەکی سەرنجڕاکێش بوو، یانەی تۆتنهام هەرچەندە ٤-٣ بە مان سیتی دۆڕا، بەڵام توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی داهاتوو.
چوار گۆڵی مان سیتی" ستەرلینگ دوو گۆڵ و بێرناردۆ سێلڤاو ئەگوێرۆ تۆماریان کرد.
سێ گۆڵی تۆتنهام" مین سۆن دوو گۆڵ و لۆرێنی گۆڵەکەی تری کرد.
یاریەکانی قۆناغی پێش کۆتای:
ئەجاکس- تۆتنهام
لیڤەرپوڵ- بەرشەلۆنە.








AM:12:27:18/04/2019