لە سلێمانی خۆپیشاندان دژی دواكەوتنی موچە دەستپێكردەوە

بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیان فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن " ئێستا كە مانگی چوارە موچەی مانگی یەكمان وەرنەگرتووە".

بەیانی ئەمڕۆ 18ی نیسانی 2019 فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری گردبوونەوە و ڕایگەیاند "لە كاتێكدا حكومەت دەوامی فولكردووەتەوە و فەرمانبەران هەموو ڕۆژێك دەوام دەكەن، بەڵام تا ئێستا كە مانگی چوارە موچەی مانگی یەكمان وەرنەگرتووە".

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر کاوە محەمەد پەرلەمانتاری گۆران لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سپی راگەیاند" لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جگە لەوەی مووچەی تەواوی مانگەکانی (1 - 2 - 3 - 4) بۆ هەرێم نێردراوە".

وتیشی، "عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێم کە تا ئێستا مووچەی مانگی (1) یشی دابەش نەکردووە و لەملا و ئەولاش لێدوانی چەواشەکارانە دەدرێت کە گوایە پارە لەبەغداوە نەگەیشتووە".



AM:11:15:18/04/2019