نرخی كارەبای موەلیدەی سیتیەكان دیاریدەكرێت

بۆ دیاریكردنی نرخی كارەبای موەلیدەی سیتیەكان "یەكە نیشتەجێبووەكان" بەسەرپەرشتی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگاو چاودێری بازرگانی و دەستەی وەبەرهێنان لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردوە، پێشنیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 18/4/2019 بەسەرپەرشتی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی و نوێنەری یاسایی قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی و لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی و نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنان و باخچەكانی سلێمانی كۆبوونەوەیەك سازكراو تیایدا گفتوگۆكرا لەسەر نرخی كیلۆواتی كارەبای ستییەكان و وردەكاری خەرجییەكانی و پابەندكردنی خاوەن ستییەكان بەنرخێكی فەرمییەوە نەوەك خۆیان سەربەخۆیانە نرخ دیاری بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لەكۆبوونەوەكەدا هەموو وردەكاری خەرجییەكانی مولیدەی ستییەكان خرایەڕوو بڕیاریشە دوا پێشنیار ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بكرێت تاوەكو بڕیاری ئەنجومەنی بۆ دەربكرێت.



PM:12:45:18/04/2019