ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کۆبونەوەی لوتکەی بەغدای ڕاگەیاند

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کۆبونەوەی لوتکەی بەغدای بۆ پەرلەمانەکانی وڵاتانی دراوسێ راگەیاند کە وابڕیارە رۆژی شەممە 20ی نیسانی 2019 دەستپێبکات و یەک رۆژ دەخایەنێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە کە سبەی پێشوازیکردنی فەرمی لە وەفدە بەشداربووەکانی کۆبونەوەکە دەکرێت، هەروەها تا کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی شەممە پێشوازی رەسمی لە وەفدەکان دەکرێت، دواتر وێنەیەکی بەکۆمەڵی سەرۆکی پەرلەمانەکان دەگیرێت.

باسی لەوەشکردوە کە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ کارەکانی لوتکەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئان دەستپێدەکات، دواتر وتەی بەخێرهاتن لەلایەن محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پێشکەشدەکرێت و دواتر دانیشتنێکی راوێژکاری بەڕێوەدەچێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە دوای دانیشتنەکە راگەیەنراوی کۆتایی دەخوێنرێتەوە و پاشان ئێوارەخوانێک سازدەکرێت.


PM:07:13:18/04/2019