قوباد تاڵەبانی: جگە لە ڕێککەوتن هیچ بژاردەیەکى دیکەیان لەبەردەمدا نییە

جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕایگەیاند، تا زوو بگەنە ڕێککەوتن باشترە چونکە کێشەى زۆریان لەبەردەمدایە، جگە لە ڕێککەوتنیش هیچ بژاردەیەکى دیکەیان لەبەردەمدا نییە. 

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی وتەیەکدا کە لە فێستیڤاڵى گەلاوێژ پێشکەشی کرد ئاماژەی بەوەکرد، کە ، شەش مانگ و نیوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، ڕەخنەی زۆر دەگیرێت لە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ، ڕەخنەكان لەجێی خۆیەتی، بەڵام هەندێك وردەكاری هەن شایەنی هەڵوێستە لەسەر كردنن.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەمدواییە دۆخی سیاسی ڕوبەڕووی دوو ڕاستی بوویەوە، یەكێكیان ئەنجامەكان و دووەمیشیان پێگە و كاریگەری و تایبەتمەندیی هێزە براوەكانە، ئەوەش بە سفركردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نابێت، بەڵكو بەشی زۆری ئاڵۆزییەكانی دروستكردنی ئەم كابینەیە پەیوەندیی بە بەركەوتەكانی هەڵبژاردنەوە هەیە، چونكە ئەنجامەكان ئەوەی پێ وتن كە هیچ لایەك بە تەنیا ناتوانێت حكومڕانی بكات.

قوباد تاڵەبانی پێیوایە تا زوو بگەنە ڕێککەوتن باشترە چونکە کێشەى زۆریان لەبەردەمدایە، جگە لە ڕێککەوتنیش هیچ بژاردەیەکى دیکەیان لەبەردەمدا نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، کە  زۆر پرسی ئاڵۆز هەیە لەگەڵ بەغدا کە چاوەڕوانى دانوستان و کارى بەردەوامن، کە دەرفەتى دانوستان کردن لەسەریان هەیە و نابێت ئەم دەرفەتە لەدەستبد.

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم بە پێویستی زانی کە کێشەکان لەگەڵ  هەرێم کەمبکرێتەوەو تا بەرچاویان ڕوون بێت و دەرگا دابخەن لە یاریکردن بە ناکۆکییەکانى ناو ماڵى کورد.


PM:07:49:18/04/2019