یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هازارد رێدەکەوێت


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لەگەڵ ئەستێرەی یانەی چێلسی ئینگلیزی ئیدن هازارد رێدەکەوێت و  هێنانی ئەو یاریزانە تەنها راگەیاندنی رەسمی ماوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردۆتەوە، یانەی چێڵسی و ریاڵ مەدرید لەسەر هەموو شتێکی هازارد رێکەوتوون، ئەو یاریزانە بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە دەکات.
هەروەها رۆژنامەکە ئاشکرای کردووە، بەهۆی پەیوەندی باشی یانەکانی چێڵسی وریاڵ مەدرید، گرێبەستەکە بەوشێوەیە خێرا یەکلایی بووەتەوەو پێشبینی  ئەوە دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو بەرەسمی بڵاوبکرێتەوە.
یانەی ریال مەدرید بێجگە لە هازارد دەیەوێت پۆگباش بباتە ریزەکانیەوەو لە ئێستادا کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانەش دەکات.



AM:10:30:19/04/2019