رەغدە سەدام حسین لەسەر سەردانی کچەکەی حسێن کامل بۆ عێراق روونکردنەوە دەدات

لەهەندێک میدیایەوە بلآوکراوەتەوە کە حەریری کچی حسین کامل کە دەکاتە کچەزای سەدام حسێن سەردانی عێراق دەکات، رەغدەی کچە گەورەی سەدام ئەو هەواڵە بەدرۆدەخاتەوە.

هەندێک لە میدیا عێراقییەکان باس لەوە دەکەن کە حەریری کچی حسین کامل زاوای سەدام داوای لە باڵوێزخانەی عێراق لە عەمان کردووە کە لە مانگی رەمەزاندا سەردانی عێراق دەکات و داوای کردووە وەزارەتی ناوخۆ پاسەوانی بۆ دابنێن و ئەمنیەتی بپارێزن.

بەپێچەوانەی ئەو هەواڵەوە رەغدە کچە گەورەی سەدام ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوەو جەخت لەسەر ئەوە دەکات کە کچەزای سەدام سەردانی عێراق ناکات.

ڕەغدە سەدان حسێن کچە گەورەی سەدامەو لەدوای لە سێدارەدانی باوکیەوە، ناوبراو وەک دەمڕاستی بنەماڵەکە هەڵسوکەوت دەکات و لێدوان بۆ میدیاکان دەدات.






PM:08:51:19/04/2019