لەسەر پردێکی ناوەڕاستی بەغدا گەنجێک دەیەوێت خۆی هەڵداتە خوارەوەو کۆتایی بەژیانی بهێنێت، بەڵام چەند کەسێک فریای دەکەون و رزگاری دەکەن.
لە میدیا عێراقییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی وێنەکانی گیراوە، کە گه‌نجێک له‌سه‌ر لێواره كۆنكریتییهكهی پردی " سەنەک " دانیشتووه و هه‌وڵده‌دات خۆی ههڵداتە خوارهوەو بۆ ناو رووباره‌كه‌و كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت، به‌رزی پرده‌كه‌ش نزیكه‌ی 12 بۆ 15 مه‌تر ده‌بێت.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌سێك له‌ودیو په‌رژینه‌كه‌وه دێت و له دواوه گه‌نجه‌كه ده‌گرێت، دوای ئه‌ویش كه‌سێكی دیكه هاوكاری ده‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی گه‌نجه‌كه له‌سه‌ر لێواره‌كه دوورده‌خه‌نه‌وه و ژیانی رزگار ده‌كه‌ن.
میدیا عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تی هه‌وڵی خۆكوشتنه و هه‌ردووجاریش كه‌سه‌كان رزگاركران، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵی به هه‌مان شێوه رزگاركراوه.