ئه‌مڕۆ شەممە 20ى نیسانی 2019، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا گه‌یشته عێراق و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێ‌کرا.
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردەوە، کە، "مسته‌فا شنتوب" سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شارى به‌غدا و له‌لایه‌ن "محه‌مه‌د حه‌لبوسى" سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه پێشوازى لێكرا.
بەپێی میداکان سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا بۆ به‌شداریكردنه له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانى وڵاتانى دراوسێى عێراق كه له شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وابڕیاره له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق كۆببێته‌وه و تاووتوێى په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات بكه‌ن.