لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاریی بۆ پرسی هاوتاكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ موچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ربازی دەکات و لەگەڵ ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نۆیه‌مدا، ئەو پرسە یه‌كلایی بكاته‌وه.
عوسمان سێده‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وتووە"، "ده‌بێت جارێكی دیكه به‌دواداچونی ورد بكه‌ین له‌باره‌ی پرسی هاوتاكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم له‌گه‌ڵ موچه‌ی كارمه‌ندانی سه‌ربازیی و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كۆببینه‌وه‌و بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك.
وتیشی، "تاووتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ش ده‌كه‌وێته كابینه‌ی نۆیهمهوهو له‌گه‌ڵ دهستبكاربونی حكومه‌تیش دوباره ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم دهوروژێنینهوهو یه‌كێك ده‌بێت له‌و پڕۆژه له‌پێشینه‌كانمان".
هاوکات ئه‌یوب عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایەگەیاند"پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دوجار نوسراوی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كردوه، بۆئه‌وه‌ی هاوتاكردنی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام حكومه‌ت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ڕه‌زامه‌ندی دهرنهبڕیوە".
به‌گوێره‌ی یاسای ژماره (18)ی ساڵی 2011، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی هاوتای موچه‌ی كارمه‌ندانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی بكات و هاوتاكردنهكهش له‌ڕۆژی 26ی 8ی 2013وه چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.