هەندێک لێکۆڵینەوە ئەوەی خستۆتە ڕوو کە گوایە ڕیشی پیاوان جۆرە میکرۆبێکی تێدایە
زیان بەخشە، بەڵام هەندێکی دیکەیان باس لەوە دەکەن هەبوونی ڕیش پێستی ڕوخسار لەتوشبوون
بەشێرپەنجە دەپارێزێت .
ئەمانەش هەندێکن لەسودەکانی هەبوونی ڕیش...
ـ پێستت لەتیشکی بەهێزی خۆر دەپارێزێت
ئەمەش وادەکات بەدوربیت لە شێرپەنجەی پێست .
ـ ڕوخسارلەسەرما دەپارێزێت. لەبەر ئەوەی
هەندێک شوێنی ڕوخسار بە موو دادەپۆشرێت ئەمەش وادەکات ڕێگری بکا ت لە سەرما.
ـ ڕەنگە سەرنج ڕاکێش دەرت بخات: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی خستۆتە ڕوو ئەوکەسانەی
ڕیشێکی پڕیان هەیە سەرنج ڕاکێش دەردەکەون بەبەراورد بەوانەی ڕیشیان نییە.
ـ دەتپارێزێت لەتوشبوون لەنەخۆشی گەروو: لەکاتی هەڵکردنی دا ڕیش جۆرە بەکتریایەک گل دەداتەوە ناهێڵێت بچێتە ناودەمەوە
کەهۆکارە بۆ نەخۆشی گەروو.
ـ پێست لەهەوکردن دەپارێزێت و ڕێگری دەکات لەدروست بوونی زیپکە.
ئا: هەـ ف
سەرچاوە: healthcare