میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، له پارێزگای بابل خوێندكارێكی زانكۆ له لایڤی فهیسبووكدا کە بەرنامەیەکی راستەوخۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە خۆی خنكاند.
ماڵپەڕی سۆمهریه نیوز لە میانەی هەواڵەکانیدا بڵاویکردەوە "ئهمڕۆ شهممه 20ی نیسان له ناحیهی ئهبی غرقی رۆژئاوای حله، خوێندكارێكی زانكۆی لهدایكبووی 1996 له لایڤی فهیسبووكدا خۆی ههڵوسی و خۆی خنكاندووە".
ئەو ماڵپەڕە کە لەزاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە هەواڵەکەی وەریگرتووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "ئهو خوێندكاره نیشتهجێی شاری بهغدا بووه و به سهردان له ماڵی براكهی بووه".
چەند رۆژێک لە مەوبەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەک بڵاوکرایەوە کە گەنجێک هەوڵی خۆکوشتنی دا بوو لە رێگای خۆفڕێدانیەوە لەسەر پردێکی بەغدا لە سەر رۆخی دیجلە، ئەوە لە کاتێکدایە ئامارەکان ئاماژە بۆ بەرزبوونەوەی حاڵەتی خۆکووشتن دەکەن لەناو گەنجان لە عێراقدا.