دەستەی کەشناسیی بەریتانیا مژدەی ئەوە دەدات بە هاوڵاتیانی عێراق کە پێشبینی دەکەن ئەمساڵ لە عێراق وەرزی هاوین بەشێوەیەک بێت کە دانیشتووانەکەی پێویستیان بە ئامێری فێنککەرەوە نەبێت.
دەستەی کەشناسی بەریتانی لە( بی بی سی )یەوە بڵاویکردەوە کە لەعێراق و هەندێک وڵاتی ناوچەکە بارانبارین تا کۆتایی مانگی حەوت بەردەوام دەبێت.
دەستەکە ڕایگەیاندووە کە هاوینی ئەمساڵ هاوینێکی سارد دەبێ ئەمەش بەهۆی کەمێک لاربوونەوەی زەوی لەسەر رێڕەوەکەی خۆی و گۆڕانکاریی لە چینەکانی کەشوهەوا کە کاریگەرییەکەشی بە ڕوونی لە سەر عێراق دەبێ.
دەستەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە پلەکانی گەرمای هاوینی ئەمساڵ کەمتر دەبێت لە ساڵای رابردوو کە بەشێوەیەک لە مانگی ئابدا بەرزترین پلە ٣٨ پلەی سیلیزی دەبێت.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بارانبارین تا کۆتایی مانگی حەوتی ( تەمووز) بەردەوام بێت و کەشوهەوا لە عێراق بەشێوەیەک دەبێت کە ئەمساڵ دانیشتووانەکەی پێویستیان بە ئامێری فێنککەرەوە نابێت.