بەردانەوەی ئاوی دوکان زیاد دەکات

سبەینێ یەک شەممە رێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان بۆ 1000 مەتر چوارگۆشە بەرز دەبێتەوە.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدان رایگەیاند " بڕیارە سبەینێ 20-4-2019 رێژەی بەردانەوەی ئاوی دوكان بەرزببێتەوە بۆ 1000 مەتر چوارگۆشە لەچركەیەكدا".

قائیمقامی قەزای دوكان وتیشی: لە سێ رۆژی رابردوودا بە راوێژكردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و گەشتیاران رێژەی بەردانەوەی ئاو كەمكرایەوە، لەو ماوەیەشدا زۆرترین گەشتیار روویان لە ناوچەكە كردوو قەرەباڵغییەكی زۆری بەخۆیەوە بینی.

سیروان سەرحەد داواکەی لە خاوەن كەپر و شوێنە گەشتیارییەكان دووپات دەکاتەوە بە ئاگادارییەوە زێی دوكان بەكاربهێنن و سەلامەتی خۆیان بپارێزن.



AM:12:01:21/04/2019