سریلانکا.. هێرشکرایە سەر ٣ کەنیسەو ٢ هۆتێل

بەیانی ئەمڕۆ ٢١ی نیسان هێرشکرایە سەر سێ کەنیسەو دوو هۆتێل لەئەنجامدا زیاتر لە ٢٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسی تر بریندار بوون.

ئاژانسەکان بلآویان کردۆتەوە، لەو ولآتەدا تا هێستا هێزە توندڕەوەکان هێرشی لەو شێوەیەیان نەکرۆدتە سەر هیچ شارێکی ئەو ولآتە.

سریلانکا لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢١ ملیۆن هاولآتییە، لە ٧٠٪ بوزیە، تەنها ١٠٥ موسڵمانەو ئەوانی تری ئاینەکانی ترن، ولآتێکی دەوڵەمەندە و داهاتی هاولآتییەکی لە زۆری ولآتانی تری رۆژهەلآتی ئاسیا زیاترە.

سریلانکا دەکەوێتە باکوری ئۆقیانووسی هندی، دراوسێی ولآتی هیندستانە، لە ساڵی ١٨١٥ لەلایەن بەریتانیەکانەوە داگیرکراوە، لە ساڵی ١٩٤٨ سەربەخۆییان بەدەستهێناوە.




AM:09:30:21/04/2019