ژمارەی کوژراوەکانی سریلانکا بەرزبوەوە بۆ ١٣٠ هاوڵاتی

لە جەژنی " فسح "دا لە سریلانکا شەش تەقینەوە ئەنجام دراو لەئەنجامدا زیاتر لە ١٣٠ هاوڵاتی دەکوژراو بەسەدانی تریش بریندار بوون.
تەقینەوەکان لە کەنیسەکانی ( سانت ئەنسونی لە کۆلۆمبۆ، سانت سیباستینا لە شاری نیگۆمبۆ لەباکوری پایتەخت) ئەنجامدرا.

لەو تەقینەوانەیەدا جگە لەکوژرانی ١٣٠ هاوڵاتی زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون.

لە هۆتێلی ( سینامون گراند هۆتێک ) کە نزیکە لە بارەگای سەرۆک وەزیرانی سریلانکا لە کۆلومبو تەقینەوەیەک ئەنجامدراوەو٢، یەک کەس کوژراوە، هەروەها کەنیسەی ( باتیکالوا) لە رۆژهەڵات کراوەتە ئامانج کە ٣٠٠ برنینداری لێکەوتۆتەوە.

 لەکۆی ئەو ٢١ ملیۆن هاوڵاتییەی سریلانکا ١ ملیۆن و ٢ سەد هەزاری کاسولیکن، بوزیەکان لەو وڵاتە لە ٧٠٪دان، ١٢٪ ی هندوسن، ١٠٪ موسڵمانن، ٧٪ مەسیحین.

مەسیحیەکان رووبەرووی هەڕەشە بوونەتەوە بەهۆی پشیتگیریکردنیان بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە دەرەوەی وڵات دژی سووپای سریلانکا درێژەی هەیە بەرامبەر ئەو تاوانانەی دژی بزووتنەوەی تامیل لە شەڕی ناوخۆی ١٩٧٢ تا ٢٠٠٩ بەردەوام بوو کە ٨٠ هەزار کەسی تیا کوژرا.



AM:10:56:21/04/2019