ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق هۆشداریده‌دات له‌بارانی به‌لێزمه‌و ته‌رزه، كه‌شناسی هه‌رێمیش ئاشكرایده‌كات، سبه‌ینێ دوشه‌ممه سه‌رباری باران و ته‌رزه‌و هه‌وره تریشقه، به‌رفریش ده‌بارێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق، سبه‌ینێ 22ی نیسانی 2019 شه‌پۆلێكی بارانی به‌لێزمه‌و ته‌رزه پارێزگاكانی (سلێمانی، هه‌ولێرو دهۆك)و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌رو ڕه‌بیعه‌و به‌عاج و موسڵ و شنگالیش ده‌گرێته‌وه.
كه‌شناسی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌ر له‌و شه‌پۆله‌ی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و هه‌روه‌ها باو بۆران و هه‌وره بروسكه‌ی زۆر هه‌یه، "به‌شێوه‌یه‌ك شه‌پۆله‌كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌پارێزگاكانی كه‌ركوك و دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم هۆشداریده‌دات له‌باره‌ی كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و ئاشكرایكردوه، "سبه‌ینێ دوشه‌ممه بارسته هه‌وایه‌كی سارد‌و باراناوی ڕوو له‌ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و كاریگه‌ریه‌كه‌ی وا ده‌كات ئاسمان هه‌وری ته‌واوبێت و بارانبارینیش به‌ڕێژه‌ی جیاجیا ده‌بارێت به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك زیاتر ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، له‌هه‌ندێ كاتدا هه‌وره تریشقه‌و ته‌رزه بارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك نزمده‌بێته‌وه، پێشبینیشده‌كرێت به‌نزیكه‌ی 3 تا 4 پله پله‌كانی گه‌رما نزمبونه‌وه تۆماربكه‌ن خێرایی (با)ش كه‌مێك چالاك ده‌بێت و ماوه‌ی بینین كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 6 تا 9 كیلۆمه‌تر.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، "پێشبینیده‌كرێت له‌ئه‌نجامی هاتنی ئه‌و بارسته هه‌وا سارده، له‌ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر ببارێت، كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله‌ش له‌ڕۆژی سێشه‌ممه كه‌متر ده‌بێته‌وه پاشان بۆ ڕۆژانی داهاتوو كه‌شه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه".