ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکارانەوە، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو یەکی ئایاری دەکاتە پشووی فەرمی

بەپێی ساڵنامەی پشووكان لە پەرلەمانی كوردستان، چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە یەکی ئایاری 2019 لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت.

 لە 1-5ی هەموو ساڵێكدا، بەبۆنەی جەژنی كرێكارانەوە لە هەرێمی كوردستاندا  پشووی فەرمییە. ئەمساڵیش پشووەكە دەكەوێتە رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو.



PM:02:11:21/04/2019