پێدانی 50 ملیۆن وەک پێشینەی خانوبەرە ڕاگەیەندرا

سندوقی نیشتەجێبوونی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رێنماییەکانی تایبەت بە پێدانی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشینەی خانوبەرە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ 21ی نیسانی 2019 لەڕاگەیەنراوێکدا فەرمانگەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوودا دەست بە پێدانی پێشینەکە دەدرێت.

باس لەوەشکراوە کە ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕیوە بۆ زیادکردنی پێشینەی خانوبەرە لە بەغدا بۆ 50 ملیۆن دینار و پارێزگاکانی دیکە 40 ملیۆن و قەزا و ناحیەکانیش 35 ملیۆن دینار، بۆ ئەو فەرمانبەرانەی دەوڵەت دەبێت کە (کی کارد)یان هەیە. واتا مووچەکانیان لە بانکەکان وەردەگرن.

مەرجی پێدانی پێشینەکەش ئەوەیە کە دەبێت فەرمانبەرەکە تەمەنی 45 ساڵ بەرەو سەرەوە بێت، فەرمانبەرێکی شارستانیش کەفیلی بێت، بەڵام ئەگەر ئەو هاووڵاتیەی داوای پێشینەکە دەکات فەرمانبەری حکومەت نەبوو، ئەوا بۆ ناو بەغدا 35 ملیۆن و 30 ملیۆن دیناریش دەدرێتە دانیشتوانی پارێزگاکانی دیکە و قەزا و ناحیەکان، بە مەرجی بوونی کەفیلێک کە فەرمانبەری شارستانی بێت.

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە ماوەی پێدانەوەی پێشینەکە لە 15 ساڵەوە کراوە بە 20 ساڵ و هیچ پارەیەکی زیادەش ناخرێتەسەر پێشینەکە و بە سێ قیستیش دەدرێت بە هاووڵاتییەکە، یەکەمجار لەکاتی بناغە دانان، دووەم قیست لەکاتی سەقف تێکردن و سێیەمیش لە کاتی گەچکاریکردندایە.


PM:02:44:21/04/2019