ناوی کۆلیجێکی زانکۆی سلێمانی گۆڕدرا

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا ناوی کۆلیجی زانستە کشتوکاڵییەکانی زانکۆکە بگۆڕێت بۆ کۆلیجی ئەندازیاری زانستە کشتوکاڵییەکان.

بە گوێرەی نوسراوێک کە ئەمڕۆ ٢١ی نیسان دەرچوە و دەست "سپی" کەوتووە ناوی کۆلیجەکە بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا گۆڕدرا.

بەگوێرەی نوسراوەکە کە واژووی پ. ی. ڕەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی لەسەرە بە وەکالەت ناوی کۆلیجی زانستە کشتووکاڵییەکان لە سەرجەم نوسراوەکاندا دەگۆڕێت بۆ کۆلیجی ئەندازیاری زانستە کشتوکاڵییەکان.


PM:04:55:21/04/2019