ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، چوار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له حزبه‌كه‌یان راگه‌یاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا هه‌ریه‌كه له (کەمال ئەسکەندەر، کارگێڕی مەڵبەند،حاجی محمد سماقولی، کارگێڕی مەڵبەند، سەعدی مستەفا، كارگێڕی مەڵبەند، کاروان خلیل، کارگێڕی مەڵبەندی سێی هه‌ولیری كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له حزبه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌و ده‌ڵێن "پاڵپشتی له سێ ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی حزبه‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه پێش چه‌ند رۆژێك ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له كۆمه‌ڵ راگه‌یاندبوو.
حاجی محه‌مه‌د سماقوڵی كه یه‌كێكه له‌و چوار كارگێڕ مه‌ڵبه‌نده، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌یانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن "ئێمەی کارگێڕانی مەڵبەندی 3ی هەولێر لەبەرواری 21-4-2019 وە هیچ پەیوەندیەکی سیاسی و یاساییمان بەکۆمەڵی ئیسلامی نەماوە و لێرەوە پاڵپشتیمان بۆ هەرسێ سەرکردایەتیە دەست لەکارکێشاوەکەی حزب دوپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ".