کەشناسی: بارانی بەلێزمە لە هەولێر و دهۆک دەستیپێکرد و ئەمشەو دەگاتە سلێمانی و گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانی بەلێزمە دەکات کە ئەمشەو بگاتە چەند ناوچەیەکی هەرێم.

کەشناسی هەرێم راگەیاند ، ئێستا لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک لێزمە باران و هەورە ترشقە دەستی پێکرد.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە پاش چەند کاتژمێریکی داهاتوو پێشبینی دەکرێت ئەم شەپۆڵە بگاتە پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان وە ئەم ناجێگیرییەی کەش و هەوا.

هەروەها کەشناسی پێشبینی ئەوەشی کردووە، کە ئەم شەپۆلە باران بارینە تاوەکو رۆژی سێ شەمە بەردەوامی هەبێت.




PM:09:06:21/04/2019