عومەر حەسەن بەشیر دوچاری جەڵتەی دڵ دەبێت

سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند کە عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان دووچاری جەڵتەی دڵ بووەتەوە ودوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندانەکەی.

ئاژانسی هەواڵیی ئەنادۆڵو لە زاری سەرچاوەیەکی پزیشکیی کە چارەسەریان بۆ بەشیر کردووە بڵاویکردەوە، عومەر حەسەن بەشیر سەرۆکی لەسەرکار لادراوی سودان بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە ئەوەش دوای ئەوەی توشاری جەلطەی دل بوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد،چارەسەری پێویست بۆ بەشیر کراوە و  لە ئیستاداتەندروستیی جێگیرە، بەڵام باری دەروونیی لە خراپبووندایە بەوهۆیەی بەردەوام  ڕەتیدەکاتەوە چارەسەرە پزیشکییەکان وەربگرێت".

سەرچاوە پزیشکییەکە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی نەخواردنی خۆراکەوە لە ڕێگەی خوێنبەرەکانییەوە بەزۆر موغەزی بۆ هەڵواسراوە."

ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییبەرفراوانی هاوڵاتیانی سودان، عومەر بەشیر دوای ٣٠ ساڵ مانەوەی لە سەر تەختی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دوورخرایەوە و لە ئێستادا ئەنجومەنێکی سەربازی سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتی لە سودان کۆنترۆڵکردووە.


PM:09:48:21/04/2019