دوو تۆمەتباری دیکەی باندە مەترسیدارەکەی سلێمانی دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری دیکەی باندە مەترسیدارەکەی سلێمانی راگەیاند، بەمەش ژمارەی ئەو باندە بوون بە پێنج کەس.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەربەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباری دیكه‌ی باندە مەترسیدارەكەی سلێمانی دەستگیرکراون كە نزیكەی 40 تاوانی جعراوجۆریان لە سلێمانی ئەنجامدابوو.

ئەوەشهاتووە، بەهاوكاریی هێزە عیراقییەكان لە شاری كەركوك لە نزیك  قه‌زای دوبز دوو تۆمەتبار دەستگیركراون، كە یەكێك لە تاوانبارەكان ناوی رەعد محەممەد عبدالغەزیر ناسراوە بە (شێخ رەعد) خەڵكی پارێزگای بەسرەیە. 

ئەوەش هاتووە، کە دوو تۆمەتبارەکە مامەڵەیان لەگەڵ یەكتری كردووەو، ئۆتۆمبێلیان لە سلێمانیەوە بردووە بۆ خواروی عێراق و بە پێچەوانەشەوە، یەكێكیتر لە تاوانبارەكان ناوی شڤان عەبدولرەزاق و خەڵكی شاری كەركوكە لەگەڵ باندەكەدا كاری كردووە و لە بەغدادەوە ئۆتۆمبێلی كڕیوە و پارەی نەداوەتە ئەو خەڵكانە لە شاری بەغداد، لێرە لەگەڵ باندەكەدا فرۆشتویانە. 

سەرلەبەیانی  رۆژی یەکشەممە 7ی نیسانی 2019، ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی تاوانکاری مەترسیداری راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه‌  باندەکە لە سێ کەس پێکدێن و سێ کەسیان بەشێوەی دڕندانە کوشتوە.

لیوا حه‌سه‌ن نوری، بەڕێوبەری ئاسایشی سلێمانی وردەکاری چۆنیەتی دەستگیرکردن و تاوانەکانی ئەو تیمەی ئاشکراکرد و وتی " لەوەتەی لە دەزگای ئاسایش کار دەکەم گروپی مەترسیداری لەو شێوەی ئەمڕۆم نەبینوە".

وتیشی "پێمان باش بووە وێنەی ئەو تاوانبارانە نیشان بدرێت چونکە ئەو تاوانانەی ئەوان ئەنجامیان داوە زۆر مەترسیدار بوە".

ئەو کەسەی تیمەکەی بەڵگەی تاوان خەریرکی دۆزینەوەی تەرمەکەیان کەسێکیان بەناوی "تاریقی بەقاڵ"، فڕاندوە کە ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە و ئەو باندە دوای رفاندنی خۆی و ئۆتۆمبیلەکەی کوشتویانە و تەرمەکەیان لە ناوچەی قولەرەیسی ژێرخاک کردوە"، ئەویش بەپێی وتەی بەرێوبەری ئاسایشی سلێمانی.




PM:10:16:21/04/2019