پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی هەولێر دانپێدانانی دوو کەسی بڵاوکردەوە، کە هەستاون بە کوشتنی دوو کەس کە یەکێکیان هاوڕیی خۆی بووە.

عەمید عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، یەکێک لەو کەسانەی دەستگیرکراوە تۆمەتبارە بە کوشتنی کوڕی هاوڕێیەکی خۆی.

وتیشی، ئەو تۆمەتبارەهاوڕێکەی لە قەزای کۆیەوە هێناوە بۆ شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە هەولێر و بە پارچە تالیبەرێک لێداوە و کوشتوویەتی. تۆمەتبارەکەش چۆنییەتی کوشتنی ئەو گەنجە تەمەن 28 ساڵە باسدەکات.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لەو کەسانەی دەستگیر کراوە لەگەڵ هاوژینەکەی کەسێکیان بردووەتە دەرەوەی هەولێر و بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف کوشتوویانە و ئۆتۆمبێلەکەیان خستووەتە ناو کەندێکەوە.


PM:11:16:21/04/2019