زیدان: بنزیمە باشترین هێرشبەری جیهانە


زیدانی فەرەنسی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەکەی بە باشترین هێرشبەری جیهان دەزانێت و رایدەگەیەنێت ئەو لە ئێستادا باشترینی جیهانە.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای بردنەوەکەی بیلباو، زیدان ستایشی بنزیمەی کردو وتی" ئەو هەشت یاری لەسەریەکە گۆڵ دەکات، تا ئێستا من ئەو یاریزانەم بەم ئاستەوە نەبینیوە، ئەو ئێستا باشترینە.
لەسەر ئاستی یانەکەشی وتی" لەو کاتەوەی من گەڕاومەتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، ئەم یارییەی بەرامبەر بە ئاتلەتیک بیلباو باشترین یاریمان بووە کە ئەنجاممانداوە.
هەروەها نیگەرانی خۆشی دەربڕی کە هاندەران بۆچی فیکەو هاهۆ لە گاریس بەیڵ دەکەن.


PM:11:32:21/04/2019