لە هەرێمی کوردستان چوار گەریلای پەکەکە ڕفێندران

دەزگای هەواڵگری توركیا ناسراو بە "میت" 18ی ئەم مانگە چوار گەریلای پەكەكەی لە هەرێمی كوردستان ڕفاند و بۆ توركیا گواستراونەتەوە.

میدیای فەرمی توركیا بڵاویكردەوە، ئەو چوار گەریلایەی پەكەكە بەرپرسیاریەتیان لە سوریا و عێراق هەبووە و دواجار بونەتە بەرپرس لە شەنگال پێش ئەوەی دەستگیربكرێن و بگوازرێنەوە بۆ توركیا.


ئاماژە بەوەكراوە ، ڤ.ك كە یەكێكە لە ئەندامانی دەستگیركراوی پەكەكە و لە ساڵی ٢٠١٠دا پەیوەندی بەو رێكخراوەوە كردووە و، لە ناوچەكانی گارا و ھافتانین باكووری عێراق رۆڵی چالاكی ھەبووە لە ھێرشی سەر سوپای توركیا و، لە ناوچەی شنگالیش چالاكی ھەبووە.

لە هەرێمی كوردستان، دەزگاكانی هەواڵگری وڵاتانی دراوسێ بە ئاسانی چالاكی خۆیان تێیدا ئەنجام دەدەن و لە ماوەكانی ڕابردووشدا لە قەزای دوكان پەكەكە توانیان دوو ئەفسەری هەواڵگری توركیا دەستگیربكەن كە بەهۆیەوە پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و توركیا ئاڵۆزبوو.

تا ئێستا پەکەکە هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە نەدراوەو ئەم هەواڵەی پشتراست نەکردووەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته ‌4062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:12:22/04/2019