بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر قه‌زای قه‌سری شیرین-ی له پارێزگای كرماشان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژاند و قه‌زاى خانه‌قینى سنورى پارێزگاى دیاله‌ش گرتەوە.
لە کاتژمێر 07:29 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نسانی 2019 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.6 پله به‌پێوه‌ری ڕێخته‌ر قه‌زای قه‌سری شیرین له پارێزگای كرماشانی هه‌ژاند و تا ئێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
هاوکات ده‌سته‌ى كه‌شناسی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە كه چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ى قه‌سر شیرین بووه له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به گوڕى 3.6 پله به‌پێوه‌رى رێخته‌ر و له سنورى شارى خانه‌قینیش هه‌ستيپێكراوه.
هاوكات به‌پێى سایتى ئێرسكوه‌یكى جیهانى گوڕى بوومه‌له‌زه‌ركه‌ى خانه‌قین 2.5 پله بووه به‌پێوه‌رى رێخته‌ر.
ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار بوو ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران سه‌ردانی پارێزگای كرماشان بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هێشتا هۆكاره‌كه‌شی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.