نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه له به‌رزبووه‌وه و له ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك نەوتی خاوی برێنت و تەکساسی ئەمریکی بەمجۆرەی لای خوارەوە مامەڵەی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ی نیسانى 2019، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به 74 دۆلار و 40 سه‌نت مامەلەی پێوەدەکرێت، به‌یانى دوێنێ به 73 دۆلار و 68 سه‌نت بوو.
هاوكات له ئێستادا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به 65 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، به‌یانى دوێنێ به 65 دۆلار و 53 سه‌نت بوو.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە كۆشكی سپی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەو وڵاتە چیتر واشنتن مۆڵەت نادات بە هیچ وڵاتێك نەوت لە ئێران بكڕێت و دوی ئایاری ئەمساڵ دوایین مۆڵەتە بۆ ئەو وڵاتانەی كە لە ئێستادا لە كڕینی نەوتی ئێران بەردەوامن.
دوا بەدوای راگەیەندراوەكەی كۆشكی سپی نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان بە ڕێژەی لەسەدا 2 بەرزبوەوە و دواتریش رێژەكە بۆ بەرزترین ئاستی لەمساڵدا بەرزبوەوە.