وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لەنوێترین هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر سزاكانی كڕینی نه‌وت و لێبوردنی وڵاتان له‌و سزایه، ئه‌مریكا به‌شه‌یتان ناو ده‌بات.
مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندوه " ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌مریكا به وڵاتانی تر ده‌ڵێت نه‌وت له‌كوێ بكڕن، ره‌فتاره‌كانی وه‌ك شه‌یتان وان".
پێشیوایە پێشنیاری كڕینی نه‌وت له‌وڵاتانی تر له‌بری ئێران، وته‌ی "بێ مانایه" و دەڵێت "ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا، به‌زاندنی سنوره‌كانه".