"حکومەتی هەرێم ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ بەرهەمهێنان دابەشدەکات"

ئەندامی ئەنجومەنی باڵای وەبەرهەمهێنان، مەلا یاسین رایگەیاند" حکومەتی هەریم بڕیاریداوە تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ، بە دوو شێوە حکوومەت ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری تر بۆ بەڵێندەران  خەرج بکات و، بەمەش قەرزەکانی کۆتایی پێ بھێنێت".
 
مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حکوومەت بڕیاری داوە ئەمساڵ سەرجەم قەرزەکانی وەبەرھێنەران بداتەوەو، لەدوای قەیرانی دارایی، قەرزی بەڵێندەران بە ئاستێکی بەرچاو دابەزیوە، زیاترلە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریان بۆ خەرج کراوەتەوە».
 
وتەبێژی یەکێتیی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاشکرای دەکات، حکوومەت چوار جۆر قەرزی بەڵێندرانی لایە، قەرزی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، قەرزی بودجەی وەبەرھێنان، قەرزی سندووقی نیشتەجێبوون، قەرزی پتڕۆدۆلار.

مەلایاسین جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە «تاوەکوو ئێستا قەرزی نیشتیەجێبوون و قەرزی پتڕۆدۆلاری نەداوتەوە، بڕیار وایە تاوەکوو مانگی ٨ی ئەمساڵ، قەزری بەڵێندەران لە جۆری پەرەپێدانی پارێزگاکان و بودجەی وەبەرھێنان کۆتایی پێ بھێنێت و پاکتاوی بکات».
 
ناوبراو ئەوەشی بۆ ماڵپەڕی باس ئەوەشی خستۆتە روو" بە ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری تر قەرزی بودجەی پەرەپێدان و وەبەرھێنان کۆتایی دێت، دەشڵێت ئەو ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەی تاوەکوو مانگی ٨ دەدرێتەوە، دوای ئەوە تا کۆتایی ساڵ قەرزی سندووقی  نیشتەجێبوون ١٠٠ ملیۆن دۆلاری پێویستە بدرێتەوە، بۆ پتڕۆدۆلاریش ١٠٠ ملیۆن دۆلار، بڕیار وایە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەم دوو قەرزەش بدرێنەوە.
 



PM:07:53:23/04/2019