بەوێنە:یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە نازناوەکە نزیک دەبێتەوە


لە خولی نایابی کوردستان لە تۆپی پێ، یانەی پێشمەرگەی هەولێر  هەنگاوێكی گەورە لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک بووەوەو توانی بە دوو گۆڵی خاوێن لە هەفتەی ٢٤ بردنەوە تۆماربکات.
یانەی پێشمەرگە لە سلێمانی، لە یاریگای ئاشتی بووە میوانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوەو پێشەنگی بەهێزتر بکات.
بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بووە ٤٧ و یەکەمی خولەکەیە.
لە دوو یاری داهاتوو ئەگەر یەک خاڵ بەدەست بهێنێت دەبێتە پاڵەوان.



PM:08:04:23/04/2019