شاسوار عەبدولواحید نەیارانی نێو حیزبەکەی بە نمەک سوێر تۆمەتبار دەکات

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ نەیارانی لەنێو جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە نمەک سوێر و بێ بەها ناوزەد دەکات.

لە پۆستێکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی نەوەی نوی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوەو ناونیشانی " چاوەڕوان بن "، شاسوار عەبدولواحید نووسیوویەتی " "دوو رۆژی تر دێمەوە خزمەتان، هەموتان دڵنیا بن کە راستگۆیی و ئەخلاقی جوان و دڵپاکی سەردەکەوێت".
هەروەها لەو پۆستەدا نووسیوویەتی " خۆفرۆشی و نامەردی و نمەک سوێران بێبەهاترین خەڵکانن لای کۆمەڵگا". ( بەبێ ناوهێنانیان ناڕاستەوخۆ بەنەیارانی دەڵێت لەناو نەوەی نویدا ).

دوو رۆژە لە دووو بەیانی جیاوازدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان، بەبێ ناوهێنانی شاسوار عەبدولواحید تۆمەتباری دەکەن کە حیزبەکە بەرەو بنەماڵەی دەبات. 



PM:11:37:23/04/2019