په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب هه‌واڵی ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه ئاشكراده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران نوسراوی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردوه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی هه‌رێم سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات".
عه‌بدولهادی موحان، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه بۆ چوار مانگی ئه‌مساڵ نێردراوه، به‌ڵام ئێستا خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ڕاگیراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به‌ڕاده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه به‌كۆمپانیای سۆمۆ".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه سه‌ر به‌هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی قانونه، ورده‌كاریی زیاتری ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقه‌وه نوسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق كراوه كه هامشی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی له‌سه‌ره‌و تێیدا داوای ڕاگرتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات تائه‌وكاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سۆمۆ ده‌كات".
به‌وته‌ی عه‌بدولهادی موحان، "بۆ حكومه‌تی به‌غدا ڕونبۆته‌وه ئه‌و موچانه‌ی له‌مساڵدا نێردراون بۆ هه‌رێم، به‌شێكی به‌پاشه‌كه‌وته‌وه به‌سه‌ر موچه‌خۆران دابه‌شكراوه‌و به‌ته‌واوه‌تی نه‌دراوه به‌فه‌رمانبه‌ران".
ده‌شڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕاده‌ستنه‌كردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، سزای خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات".
له‌وباره‌یه‌وه شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری كورد و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دەڵێت "گفتوگۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به كردوه‌و ئه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئه‌و نوسراوه‌ی بینیوه".
به‌وته‌ی شیروان، "به‌وپێیه‌ی ئێستا ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستانین و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێیینه‌وه، ئه‌و نوسراوه‌مان نه‌بینیوه، به‌ڵام پێموایه به‌غدا پشكه داراییه‌كانی هه‌رێم ڕاده‌گرێت به‌ده‌ر له‌موچه، تائه‌وكاته‌ی نه‌وته‌كه‌ی ڕاده‌ست ده‌كات".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "به‌و واتایه‌ی پێموانیه موچه ڕابگیرێت، به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها شایسته داراییه‌كانی دیكه‌ی ڕاده‌گیرێت، له‌كاتێكدا 800 ملیار دینار شایسته‌ی داراییه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌وت ڕاده‌ستبكات، به‌ڵام كه ڕاده‌ستی ناكات، هه‌ر 522 ملیاره‌كه ڕه‌وانه‌ده‌كرێت، بۆیه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌ڕێمه‌وه به‌غداو به‌دواداچونی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌م".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كورد له‌هه‌مان لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جەختیکردەوە، "ئێمه به‌ر له‌گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ هه‌رێم، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوینه‌وه، ئه‌و جه‌ختیكرده‌وه، نه ده‌ست ده‌به‌م بۆ موچه‌و نه موچه‌ش ڕاده‌گرم، به‌ڵام عه‌بدولهادی موحان ئه‌و په‌رله‌مانتاره خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كردوه‌و نێوانیشی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش زۆر ناخۆشه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "سه‌رۆك وه‌زیران نوسراوی كردوه بۆ خستنه‌ڕوی بڕی زیان له‌بودجه‌دا كه بخه‌مڵێندرێت، واته شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم مانگانه كه 800 ملیار دیناره، ته‌نها 522 ملیاری بۆ موچه ده‌نێرێ و ئه‌وانی دیكه‌ی ڕاده‌گرێت".