خزه‌یر هادی، شاعیری ناوداری عێراق ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 57 ساڵیدا، له شارى هه‌ولێر به‌هۆی نه‌خۆشی خوێنبه‌ربوونی مێشكه‌وه كۆچی دوایی كرد.
خزه‌یر هادی، یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی له بواره جیاكاندا شیعری نوسیووە و زۆرێك له شیعره‌كانی كراونه‌ته گۆرانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك كازم ساهیر و هه‌یسه‌م یوسف و حاته‌م عێراقی.
ناوبراو له‌دایكبووی ساڵی 1960ه لە پارێزگای زیقار، ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشیی خوێنبه‌ربوونی مێشكه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆچی دواییكرد.