سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەگەر واشنتن سزا و فشارەكانی سەر ئێران بوەستێنێت و داوای لێبوردن لە كارە نایاساییەكانی بكات وڵاتەكەی ئامادە دەبێـت دانوستان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە میدیای فەرمی ئێران لە زاری حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێرانەوە بڵاویکردەوە، وڵاتەكەی ئامادە دەبێـت لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكادا دانوستان بكات بەڵام بە مەرجێك فشار و سزاكانی سەر ئێران لاببرێت و ئەمریكا داوای لێبوردن لە ئێران بكات.
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئێمە هەمیشە بۆ گفتوگۆ و دانوستانی دیپلۆماسی ئامادەبوین، لە هەمانكاتدا بۆ جەنگ و بەرگریكردنیش ئامادەبوین".
حەسەن رۆحانی وتیشی، "دانوستانەكان تەنها لە كاتێكدا ئەنجامدەدرێن كە ویلایەتە یەكگرتوەكان سزاكانی هەڵبگرێت و داوای لێبوردن لەو كارە نایاساییانە بكەن كە ئەنجامیانداوە، بەوشێوەیە رێزی دولایەنە دروستدەبێت".
هاوکات محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند، مه‌رجمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به ئه‌مه‌ریكا بده‌ین، گه‌رووی هورمز به‌كاربهێنێت و وتیشی: مه‌رجه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بیه‌وێت گه‌رووه‌كه به‌كاربهێنێت، پێویسته سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران دانووستان بكات.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف، پاش ئەوەی گه‌یشته نیویۆرك و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: ته‌نیا مه‌رجمان ئه‌وه‌یه، ده‌بێت به دانووستان له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران گه‌رووی هورمز به‌كاربهێنرێت.
هه‌روه‌ها وتی: تا كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بیخوازێت، گه‌رووی هورمز كراوه ده‌بێت.