قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ساڵیادی بۆردومانكردنی قەڵادزێ بە ناپاڵم رایگەیاند، بۆردومانی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تاوانێكه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسان، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند كه 45 ساڵ بەسەر بۆردومانی قەڵادزێ لەلایەن رژێمی بەعسەوە تێپەڕی، تاوانێک کە هەرگیز لەبیر ناکرێت.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم وتیشی "قەڵادزێ بەردەوام مەڵبەندی شۆڕش و قوربانیدان بووە، هەربۆیە ئەرکی حکومەتە بەخزمەت و ئاوڕلێدانەوە برینەکانی ساڕ‌ێژ بکات".
كاتژمێری (9:45)ی سه‌رله‌به‌یانی 4ی نیسانی 1974، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو كوێرانه بۆردومانی (قه‌ڵادزێ)یان كرد و به‌چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی (ناپاڵم) شوێن و جێگا مه‌ده‌نییه‌كانیان كرده ئامانج و له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، ژماره‌یه‌ك شوێن و جێگای مه‌ده‌نی وه‌ك شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندكاران، سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵادزێ، قائیمقامییه‌ت و فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی و خوێندنگاكان و نزیكه‌ی (27) ماڵ و (40) شوێنی كاركردنی هاووڵاتیان ئامانجی ئه‌م هێرش و په‌لاماره دڕندانه بوون.
له‌و په‌لاماره‌دا (134) هاووڵاتی شه‌هیدبوون و (152) هاووڵاتی تریش برینداربوون. زۆربه‌شیان له ژن و مناڵ و به‌ساڵاچوو بوون، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك خوێندكار‌و مامۆستا، كه به‌مه‌به‌ستی خوێندن و وانه‌وتنه‌وه روویان له شاره‌كه كردبوو.