كوردێكی نیشته‌جێی به‌ریتانیا، پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی "لامبێس"ی باشووری له‌نده‌ن وەردەگرێت، هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ كوردێكی دیكه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ردوو ناوچه‌ی "چێڵسی" و "كینگستۆنی" له‌نده‌ن دهستبهكاردەبێت.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ کوردێک بە ناوی "ئیبراهیم دۆغۆش" وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی باشووری له‌نده‌ن (لامبێس) ده‌ستبه‌كاربوو و، دوای وەرگرتنی پۆستەلە لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایەگیاند "خۆشحاڵم كه هه‌ڵبژێردرام وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی لامبێس. شانازیش به‌وه ده‌كه‌م، یه‌كه‌م كوردم پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی له‌م شاره وه‌رگرم".
"دۆغۆش"، ماوه‌ی 20 ساڵه له ریزی دووه‌م گه‌وره پارتی به‌ریتانیا، "پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا" كار ده‌كات. هاوكات وه‌ك بازرگانێك خاوه‌نی زنجیره‌یه‌ك چێشتخانه‌یه له له‌نده‌ن و، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه وه‌ك راوێژكاری "پارتی كرێكارانی به‌ریتانی" له ئه‌نجوومه‌نی "لامبێس"ی له‌نده‌ن كاریكردووه، هەروەها ساڵی رابردووش خه‌ڵاتی "ئازایه‌تی" له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێنا. به هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی پردی "وێستمنسته‌ر"، هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو.
سه‌باره‌ت به گرنگی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاماژەی بەوەکرد "وه‌ك كورد ده‌خوازین له به‌ریتانیا پۆست و پێگه‌ی گرنگ به‌ده‌ستبهێنین، هەروەها كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بچمه ئه‌نجوومه‌نی گشتیی به‌ریتانیا(په‌رله‌مان)ه‌وه".
دۆغۆش خه‌ڵكى باكوورى كوردستانه. ساڵی 2017 هه‌وڵیدا له‌سه‌ر ناوى "پارتى كرێكارانى به‌ريتانيا" خۆى بپاڵێوێت بۆ ئه‌نجوومه‌نى گشتيى (په‌رله‌مان)ـى به‌ريتانيا، پێشتریش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى "ئيڤنينگ ستاندهرد"ى به‌ريتانى، رايگه‌ياندبوو،"له ته‌مه‌نى 14 ساڵييه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر به بنه‌ماڵه‌وه هاتوومه‌ته له‌نده‌ن. ئه‌م وڵاته هه‌موو شتێكى بهمن به‌خشيوه. ئێستاش ده‌مه‌وێت به‌شێك له قه‌رزه‌كان بده‌مه‌وه".
هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی "ئیبراهیم دۆغۆش" بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی باشووری له‌نده‌ن، ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی كورد، به ناوی "به‌ختیار مام شێخ"، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ردوو ناوچه‌ی "چێڵسی" و "كینگستۆنی" له‌نده‌ن ده‌ستبه‌كاربوو.
لەدوای دەستبەکاربونی "به‌ختیار مام شێخ"رایگەیاند، "یه‌كه‌م كورده ببێته ئه‌ندامی شاره‌وانی، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردووش‌دا 85%ی ده‌نگه‌كانی زیادی كرد، به تایبه‌تیش دوای سووتانی باڵه‌خانه‌ی گرینڤیڵ له له‌نده‌ن".