بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین هاوڵاتیان شۆفێران لە پێناو پاراستنی سەلامەتی ژیانیان ئاگادار دەکاتەوە، لهمهودوا رۆژانی ههینی پردی دهربهندی رانیه دادهخرێت.
لە بڵاو کراوەیەکدا بەڕێوبەرایەتی ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە لە پێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان و دوور کەوتنەوە لەهەر مەترسی و رووداوی نەخوازراو ئاگادارتان دەکەینەوە، هاتووچۆی هەموو جۆرە ئوتۆمبێلێک لەسەر پردی دەربەند قەدەغە دەکرێت، ئەوە بڕیارێکی ناچارییە بۆسەلامەتی ئێوەیە.
راگرتنی هاتوچۆ لەسەر ئەو پردە دوای بارانبارینی زۆری زستان و بەهاری ئەمساڵ دێت کە زەرەری گەیاندووە بە پردەکە، هاوکاتی ئاستی ئاوی پردەکە بەڕادەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.