عێراق دەبێت بە چوار هەمین ولاتی بەرهەم‌هێنەری نەوت لە جیهاندا

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی رایگەیاند، تا ساڵی ٢٠٣٠ عێراق دەبێتە چوارهەمین گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە جیھاندا.

ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی لە ژێر ناونیشانی کەرتی وزەی عێراق نەخشە رێگایەک بۆ داھاتویەکی باشتر، ڕایگەیاندووە تا ساڵی ٢٠٣٠، عێراق لە دوای ئەمریکا، سعوودیە و ڕوسیا دەبێتە چوارەم گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا ڕۆژانە عێراق نزیکەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات.

ئەو ئاژانسە ئاماژەش بەوە دەکات، لە ٣٠ ساڵی رابردوودا رێژەی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق دوو ھێندە زیادیکردووە و ئەو رێژەیەش تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ شەش ملیۆن بەرزبێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە عێراق توانای دابینکردنی کارەبای پێویستی خۆی ھەیە.



PM:12:58:26/04/2019