بەهۆی پاککردنەوەی حەوزەکان لەقوڕو لیتە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە راگرتنی دابەشکردنی ئاو لەپارێزگاکە بۆماوەی ڕۆژێک ڕادەگەیەنێت.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆری قوڕ و لیتە لەناو حەوزی ئاوەکانی پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە بەناچاری دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت.
لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە دابەشنەکردنەکە بۆماوەی ڕۆژێک دەبێت، لەڕۆژی شەممە بەرواری ۲۷ی ٤ ی ۲۰۱۹ ، چونکە گەر حەوزەکان پاکنەکرێتەوە، ئامێرو ترومپاکان خراپدەبن و لەکار دەکەون.