بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە کارگەیەکى پیشەسازى پارێزگاى بورسەى تورکیا سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش برینداربوون.
میدیا تورکییەکان بڵاویانکردەوە، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەقینەوەکە لە کارگەیەکى شارۆچکەى یڵدرم لە پارێزگاى بورسە ڕوویداوە و تا ئێستاش هۆکارى تەقینەوەکە نەزانراوە.
کارگەکە تایبەتە بە کاروبارى پیشەسازى دروستکردنى بۆیە و بەهۆى گەورەیی تەقینەوەکەوە ئاگر لە کارگەکە دەرچووە.
تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵى کوژانەوەى ئاگرەکە بوون و تیمەکانى تەندروستى و پۆلیس لە هەوڵى ڕزگارکردنى ئەو کرێکارانەى دیکەدا بوون کە لەناو کارگەکە مابوونەوە، هاوکات بریندارەکانیش ڕەوانەى نەخۆشخانە کران.